بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یەکێتیی ئەورووپا مانگی ڕابردووش وشداری دابووە تورکیا کە ئەگەر بێتوو هەڵمەتی دۆزینەوەی گاز لە گوێئاوەکانی قوبریس هەروا بەردەوام بکات، هێندێک بایکۆتی بەسەردا دەسەپێنێت.
تورکیا لەم دواییانەدا دووهەمین پاپۆڕی هەڵقەندنی بۆ دۆزینەوەی گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مدیترانە ڕەوانەی گردوپەڕی گوێئاوەکانی دوورگەی قوبریس کردووە.
کاربەدەستانی قوبریسیش ڕایانگەیاندووە: دژی هەر کۆمپانیایەکی نەوت و گاز کە بە پاڵپشتیی پاپۆڕەکانی تورکیا خەریکی هەڵقەندن بن بۆ دۆزینەوەی گاز، هەنگاوی مافەوانی هەڵدەگرن.
یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە تێکدەری ئاسایشت و سەقامە لە تەواوی ناوچەکەداو ئینجا دژی تورکیا بایکۆتی چەکەمەنیی ڕاگەیاند.
..........
340